وەفدێکی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا سەردانی کۆلێجی پۆلیس/سلێمانی کرد
ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری (٢٠١٨/٤/١٢) وەفدێکی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا سەردانی کۆلێجی پۆلیسیان کرد کە پێك هاتبوون لە بەڕێزان (مارکۆس ڕیتەر) سەرۆکی وەفدی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و (کلاریس پاسترۆی) سەرۆکی بەشی پەیوەندی و گەیاندنی ئۆفیسی هەولێری یەکێتی ئەوروپا هەروەها (مۆریس ڕایلی) ئەفسەری پلەباڵای بواری ئاسایش ، وە لە لایەن ڕاگری کۆلێجی پۆلیس (لیوای دکتۆر / سالار عبدللە عزیز) پێشوازیان لێکراو پاشان بیروڕا و پێشنیاز و بیرووبۆچون ئاڵوگۆڕ کرا وە باسی هەماهەنگی کرا بە مەبەستی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی یەکێتی ئەوروپا لە بواری مەشق و ڕاهێنان بە ئەفسەران و مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێجی پۆلیس وە هەروەها پێدانی ڕاوێژکاری پێویست لە بواری کاری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە کە لە داهاتوودا پەیوەندی هەردوولا بەردەوام بێت
|
زۆرترین بینراو |