کورتەیەک لە میژوی کۆلێجی پۆلیس و چالاکیەکانیکورتەیەک لە میژوی کۆلێجی پۆلیس و چالاکیەکانی
كۆلێجی پۆلیس دەزگایەكی ئەکادیمی گرنگی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانە تایبەتمەندە بە پێگەیاندنی ئەفسەر لە ڕووی (مەشق و زانست) ە وە بۆ هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بە پێی پرۆگرامی تایبەتی مەشق و خوێندن . كۆلێجی پۆلیس لە ساڵی (2000) لە قەڵاچوالان دامەزراوە، بە پێی فەرمانی سەرۆكـایەتی ئەنجومەنـی وەزیـران ژمارە (254) لە(9/1/2000) وە بە پێـی پەیرەوی كۆلێجـی پۆلـیس ژمارە (1) ساڵـی (2000) راستكـراوە كار دەكـات. *كۆلێجی پۆلیس پێش ساڵی 2000 پێی دەوترا (بەڕێوەبەرایەتی خوێندنگاكانی پۆلیس) ، (3) خولی ( تایبەت )ی دەرچواندووە كە ماوەكەی (6) مانگ بوون بەم شێوەیە:- 1- خولی (1)ی پۆلیس و ئاسایش كە ژمارەیان (79) خوێندكار بوو . 2- خولی (2)ی پۆلیس و ئاسایش كە ژمارەیان (135) خوێندكار بوو. 3- خولی (3)ی پۆلیس و ئاسایش كە ژمارەیان(203) خوێندكار بوو. كۆلێجی پۆلیس پاش دامەزراندنی ، دەستی كـرد بە كـردنەوەی خولەكـانی بەشێوەیەكی ئەكادیمی و كۆرسی خوێندن و مەشق بۆ خوێندكارانی دەرچووی ئامادەیی كە ماوەكەی (3) ساڵ بێت و هەموو زانستە یاسایی و زانستەكانـی پۆلیس و سەربازی و مافی مرۆڤ لەخۆ دەگرێت لەگەڵ كردنەوەی خولی تایبەت بۆ دەرچووانی زانكـۆ و رێپێـدراوەكانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ هەروەها خولی ڕێپێدراوان. |
بابەتی گشتیمام جەلال ماڵئاوامام جەلال.. ماڵئاوا |