مافەکانی خوێندکارمافەکانی خوێندکار
مافەكانی خوێندكار لە كۆلێج
1- دابینكردنی شوێنی خوێندن و پێداویستیەكانی خوێندن . 2- دابینكردنی شوێنی مەشقی سەربازی و دابینكردنی كەل و پەل و تەقەمەنی و چەك و پێداویستیەكانیـان. 3- دابینكردنــی شوێنـی وەرزش كردن و مەشقـی جەستەیـی و مـەعنـەوی و پێداویستیەكانیان. 4- دابینكردنی خواردنی ڕۆژانە (4) ژەم بۆ كاتی ئاسـایی و (2) ژە م بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز. 5- دابینكردنی شوێنی حـەوانەوە و نوستن بۆ مانـەوەی خوێـندكـاران 6- دابینكردنی چارەسەری پزیشكی. 7- دابینكردنی ئۆتۆمبیل بۆ هاتووچۆكردنی خوێندكاران بۆ كۆلیـَجـی پۆلیس، وە بە پێچەوانەوە لەكاتی پەیوەندی كردن و دابەزین. 8- مووچەی مانگانە بۆ خوێندكاران بڕی (644,000) شەش سەد وچل و چوار هەزار دینارە هەروەها خەرجكردنی دەرماڵەی هاوسەرگیری و منداڵ ئەگەر خوێندكار خێزاندار بێت. 9- (ا)پێدانی بڕوانـامەی (بكـالـۆریـۆس لە زانستەكانـی پۆلیس) دا بە خوێندكارانی دەرچوو (پاش تەواوكردنی سێ ساڵی خوێندن) بۆ خولـی بنەرەتی بە پێی ماددەی (24) لە پەیڕەوی كۆلێجی پۆلیس ژمارە (1) ی ساڵی (2000) ڕاستكراوە. (ب) پێدانـی (بروانـامەی دەرچوون) بەخوێنكارانی دەرچوو بۆ خولی تایبەت بە (دەرچووانی زانكۆ و ئەفسەرانی باڵا). 10- بەخشینـی پلەی (ملازمی دوو) بە دەرچـووانی كۆلـێجی پۆلـیس لە ڕیزی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بە مەرسومێكی هەرێمی كە لە لایەن بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە دەردەچێت. |
بابەتی گشتیمام جەلال ماڵئاوامام جەلال.. ماڵئاوا |