مەرجەکانی وەرگرتنمەرجەکانی وەرگرتن
مەرجەكانی وەرگرتنی خوێندكاران
*بۆ خولی بنەڕەتی ( 3 سێ ساڵی):-
1/ عێراقی بێت ولە دایك و باوكی عێراقی . 2/ بڕوانامەی ئامادەیی هەبێت لە بەشی (زانستی یان وێژەیی). 3/ (ا) تەمەنی لە (17) ساڵ كەمتر نەبێت و لە (24) ساڵ زیاتر نەبێت بۆ ڕەگەزی نێر. (ب) تەمەنی لە (17) ساڵ كەمتر نەبێت و لە (26)ساڵ زیاتر نەبێت بۆڕەگەزی مێ. 4/ ( أ) درێژیی باڵای لە (168) سەدو شەست و هەشت سانتیمەتر و پانی سنگی لە (80)هەشتا سانتیمەتر كەمتر نەبێت بۆڕەگەزی نێر. (ب) درێژیی باڵای لە (158) سەدو پەنجا و هەشت سانتیمەتر و پانی سنگی لە (75) حەفتاو پێنج سانتیمەتر كەمتر نەبێت بۆڕەگەزی مێ. 5/ لە پشكنینی پزیشكی و هەموو تاقیـكردنەوەكانی توانـای لـەش كە لـە كۆلێجی پۆلیس ئەنجام ئەدرێت دەربچێت . 6)/ ڕابردووی پاك و ڕەفتاری چاك بێت، پێشتر لەسەر تاوانێكی ئابڕوبەر سزا نەدرابێت. 7/ خوێندكار ئەبێت لە چاو پێكەوتنی كۆتایی ئەنجومەنی كۆلێجی پۆلیس دەربچێت.
*بۆ خولی تایبەت بە دەرچووانی زانكۆ:-
1/ عێراقی بێت ولە دایك و باوكی عێراقی . 2/ هەڵگری بڕوانامەی بكالۆریۆس بێت لەو بەش و پسپۆریانەی كەوەزارەتی ناوخۆ پێویستیەتی. 3/ تەمەنی لە (25) ساڵ زیاتر نەبێت، بۆ كارمەندانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە (30) ساڵ زیاتر نەبێت. 4/ پـێشتر لە هیـچ خولیـَكی كۆلێجـی پۆلیـس وەرنەگیرابێـت و وازی هێنـابێـت. 5/ ( أ) درێژی باڵای لە (170) سەدو حەفتا سانتیمەتر و پانی سنگی لە (80) هەشتا سانتیمەتر كەمتر نەبێت بۆڕەگەزی نێر. (ب) درێژی باڵای لە (160) سەدو شەست سانتیمەتر و پانی سنگـی لە (75) حەفتاو پێنج سانتیمەتر كەمتر نەبێت بۆڕەگەزی مێ. 6/ لە پشكنینی پزیشكی و هەموو تاقیكردنەوەكانی توانای لەش كە لە كۆلێجی پۆلیسئەنجام ئەدرێت دەربچێت . 7/ ڕابردووی پاك و ڕەفتاری چاك بێت، پێشتر لەسەر تاوانێكی ئابڕوبەر سزا نەدرابێت. 8/ خوێندكار ئەبێت لە چاو پێكەوتنی كۆتایی ئەنجومەنی كۆلێجی پۆلیس دەربچێت.
* كۆلێجی پۆلیس دەتوانێت بۆ ماوەی یەك ساڵ خولی خوێندنی تایبەت بۆ مفەوەزەكان بە مەبەستی پلە بەرزكردنوەیان بۆ ئەفسەر بكاتەوە وە مەرجەكانی وەرگرتن و بەرنامەی خوێندن و تاقیكردنەوە بە پێی ڕێنماییەك دەبێت كە ئەنجومەنی كۆلێج دای دەنێت و وەزیری ناوخۆ پەسەندی دەكات. |
بابەتی گشتیمام جەلال ماڵئاوامام جەلال.. ماڵئاوا |