حکومەتی هەرێمی کوردستان - وەزارەتی ناوخۆ

کۆلێجی پۆلیس - سلێمانی

7/13/2015 8:00:00 AM 5548 جار خوێنراوه‌ته‌وه

تاقیکردنه‌وه‌ی کۆرسی یه‌که‌م بۆ خوێندکارانی خولی (5) ی زانکۆ کۆتایی هات

تاقیکردنه‌وه‌ی کۆرسی یه‌که‌م بۆ خوێندکارانی خولی (5) ی زانکۆ له‌ به‌رواری (21/6/2015) ده‌ستیپێکردوو له‌ به‌رواری (5/7/2015) کۆتایی هات که‌ بریتی بوون له‌ تاقیکردنه‌وه‌کانی باڵی مه‌شق (مه‌شقی پیاده‌ ، چه‌ك و پیشه‌ی گۆڕه‌پان) وه‌ هه‌روه‌ها تاقیکردنه‌وه‌کانی به‌شی یاریه‌کان (مه‌شقی جه‌سته‌یی) دواتر تاقیکردنه‌وه‌کانی باڵی خوێندن که‌ بریتی بوون له‌ وانه‌کانی (الطب العدلي ، قانون العقوبات العراقي / عام ، قانون اصول المحاکمات الجزائیة ، القوانین المتعلقة بقوی الأمن الداخلي ، قانون العقوبات لقوی الأمن الداخلي ، قانون اصول المحاکمات لقوی الأمن الداخلي ، معلومات المسلکیة و إدارة الشرطة ، علم النفس الجنائي ، الأمن والأستخبارات ، عملیات الشرطة ، التحقیق الجنائي ، کۆمپیوته‌ر ، مافی مرۆڤ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووند وتیژی دژی ئافره‌تان ، ڕۆشنبیری نه‌ته‌وه‌یی و مێژووی کورد ) وه‌ تاقیکردنه‌وه‌کان به‌ سه‌رپه‌رشتی باڵی به‌ڕێوه‌بردن و باڵی مه‌شق و باڵی خوێندن و به‌شی یارییه‌کان ئه‌نجام دراو ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ خوێندكارانی خولی (5) زانکۆ ژماره‌یان (229) خوێندکاره‌ و له‌ به‌رواری (15/2/2015) په‌یوه‌ندیان کردووه‌ به‌ کۆلێجه‌وه‌.

زۆرترین بینراو

Copyright © 2014 all rights reserved , Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure