وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی کۆماری چیك سه‌ردانی کۆلێجی پۆلیسی کرد
رۆژی چوارشه‌مه 1-4-2015 وه‌فدێکی وه‌زاره‌تی ناوخۆی کۆماری چیك که پێك هاتبوو له‌م به‌ڕێزانه‌ی لای خواره‌وه به یاوه‌ری به‌ڕێز به‌ڕێوبه‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێم لیوا ( عبدلله خیلانی ) سه‌ردانی کۆلێجی پۆلیسیان کرد‌و له لایه‌ن لیوای دکتۆر ( سالار عبدلله عزیز ) ڕاگری کۆلێجی پۆلیس پێشوازیان لێ‌کرا له‌و سه‌ردانه‌دا وه‌فده‌که له‌گه‌ڵ ڕاگری کۆلێجی پۆلیس گفتوگۆیان کرد له سه‌ر به‌رنامه‌ی مه‌شق و خویندن له کۆلێجی پۆلیس و هه‌روه‌ها چۆنێتی په‌ره‌پیدانی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی له نیوان هه‌ردوو کۆلێجی پۆلیس له سلێمانی و ئه‌کادیمیای پۆلیس له کۆماری چیك و بڕیاریاندا که خولی جیاجیا بکرێته‌وه له ووڵاتی چیك بۆ ئه‌فسه‌ره‌کانی پۆلیس و ئه‌م جۆره سه‌ردانانه به‌رده‌وام بێت له نێوان هه‌ردوولا. پاشان وه‌فده‌که به‌شه‌کانی کۆلێجی پۆلیسیان به سه‌رکرده‌وه وه‌هه‌روه‌ها سه‌ردانی هۆلی تاقیکردنه‌وه‌ی پله به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران بۆ خشته‌ی تموز 2015 یان کرد و له کۆتایدا وه‌فده‌که ده‌ست خۆشی و پێزانینیان ده‌ربڕی بۆ ڕاگرو ئه‌فسه‌روکارمه‌ندانی کۆلێج به‌رامبه‌ر به‌و پێشکه‌وتن و ڕێکخستنه که هه‌بوو له به‌شه‌کانی کۆلێجی پۆلیس و له بواره‌کانی خوێندن و مه‌شق کردندا. ناوی وه‌فده‌که: |
زۆرترین بینراو |