سه‌فیری پاکستان له عێراق سه‌ردانی کۆلێجی پۆلیسی سلێمانی کرد
ڕۆژی چوار شه‌مه به‌رواری 15/10/2014 به‌ڕێز (محمد افتخار انجم) سه‌فیری پاکستان له عێراق سه‌ردانی کۆلێجی پۆلیسی کرد و له لایه‌ن (لیوا.دکتۆر/سالار عبدلله عزیز) ڕاگری کۆلێجی پۆلیس ی سلێمانی پێشوازی لێ‌کرا ، له‌و سه‌ردانه‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیان کرد له‌سه‌ر پرۆگرامی مه‌شق و خوێندن له هه‌ردوو کۆلێجی پۆلیسی سلێمانی و ئه‌کادیمیای پۆلیس له پاکستان ، بڕیار درا هه‌ماهه‌نگی زیاتر و ئاڵوگۆڕی زانیاریه‌کان له نێوان هه‌ردوولا په‌ره‌ی پێبدرێت و سوود له ئه‌زموونی مه‌شق و خوێندنی ئه‌کادیمیایی پۆلیسی پاکستان وه‌ربگیرێت و سه‌ردان و هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوولا به‌رده‌وام بێت.
|
زۆرترین بینراو |